مێردەکەم
بەشی یەکەم
جەلالی ئالی ئەحمەد
وەرگێڕان:زاناسەعیدزادە
باشه من چیم ئەتوانی بکردایێ؟مێردەکەم منی بە منداڵەکەمەوە نەدەویست.منداڵە هی ئەو نەبوو.منداڵی مێردی پێشووم بوو،کە تەڵاقم لێ وەرگرتبوو منداڵەکەیشی ڕا نە دەگرت.ئەگەر کەسێکی دیکە لە جێگای من دا بواێت چی دەکرد؟منیش دەم ویست بژیم.ئەگەر ئەم مێردەیشم تەڵاقمی بداێت چیم بکرداێت؟دەبێ منداڵەکەم بە جۆرێ لە ناو ببردایێ.
ژنێکی چاو و دەم بەسراو وەکوو من جگە لە وە هیچ بیرۆکەێکی دیکەی نەبوو،نە شوێنێکی دەزانی،نە لە باری کاری دەزانی.
نە ئەوە کە هیچ شوێنێک نەزانم دەمزانی کە ئەبێت منداڵەکە ببەم بۆ زارۆک خانە یا کاول بووێک دیکە،بەڵام لە کوێ بزانم کە منداڵەکە ی منیان وەر دەگرت؟تەواو نەبووم لە وەی کە ڕام ناگرن یا ئابڕووم نابەن یا ناونیتکە لە خۆم و منداڵم نانێن؟
نەم دەویست وەها تاواو بێت.ئەو رۆژە دوای نیوەڕۆ لە دووای تەواو بوونی ئیشم چوومەوە بۆ ماڵ و ئەوەی بەسەرم دا هاتبوو بۆ دایکم و ماڵە جیرانەکانم گێڕایەوە; نازانم کامیان وتی : ((دەی باشە،منداڵەکەت ببردایە بۆ زارۆک خانە.یا بتبردایێ بۆ هەتیوخانە و...))نازانم ئیتر چی تری وت.بەڵام هەر ئەو کاتەدایکم وتی((وا ئەزانی ڕێی دەکەن،ها!))
هەرچەن خۆیشم بیرم لە مانە کردبووە بەڵام کاتێ جیرانەکەم باسی کرد دووبارە دڵم داکەوت و بەخۆمم وت((تۆ ڕۆیشتی و ڕێت نەکەن؟))
نظرات شما عزیزان:
tara 
ساعت21:04---19 اسفند 1390
dastan khoshbe aqay saeedzada
پاسخ:سڵاو خانمی مستۆفی لە وەی کە بۆچوونتان داناوە سپاستان دەکەم .چاوەڕوانی بەشە ی کۆتایش بن.